دەوڵەتی تورک لە ماوەی مانگێکدا ١٠ هەزار پەنابەری دیپۆرت کردەوە
لە تورکیا هەم فشار، ئیشکەنجە و سووکایەتی بەرامبەر پەنابەران زیاد بووە و لە هەمان کاتدا دیپۆرت کردنەوەی پەنابەران زیادی کردووە.
لە تورکیا هەم فشار، ئیشکەنجە و سووکایەتی بەرامبەر پەنابەران زیاد بووە و لە هەمان کاتدا دیپۆرت کردنەوەی پەنابەران زیادی کردووە.
لە تورکیا پەنابەران هەم لەسەر سینوری ئەشکەنجە دەکرێن، دەستگیر دەکرێن، پارە و تەلەفونەکانیان لێوەردەگێریت و لە هەمان کاتدا دوژمنایەتیەکی گەورە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت.
بەگوێرەی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچی تورکیا، لە ماوەی یەک مانگی سەرەتای ٢٠٢٣دا لە ئاگری، ئەرزەرۆم، کۆجائەلی، مەلەتی، کوتاهیا و ئەنقەرە ١٥٠٣ کۆچبەری ئەفغانی بە فڕۆکە دیپۆرت کراون. راگەیەندرا کە بە گشتی سێ هەزار و ٧٥٥ پەنابەر دیپۆرت کراونەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان، لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٣دا، بە گشتی ١٠ هەزار و ٢٥٠ کۆچبەر دیپۆرت کراونەتەوە و رێگە نەدراوە ٢٠ هەزار و ٢٩٥ کۆچبەر بچنە نێو سنورەکانی تورکیا.
لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکانی تورکیا، بە گشتی ١٢٤ هەزار و ٤٤١ پەنابەر دیپۆرت کراونەتەوە.
ف.ق