دوو کارگە، ناوەندێکی گۆڕینی پاشماوەی لایلون و کۆگایەک سووتێنران

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ٢ کارگە، ناوەندێکی گۆڕینی پاشماوەی لایلون و کۆگایەکی کاغەزی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.

دەستپیشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە راگەیەنراوێکدا ناڕەزایی بەرانبەر دڕندەیی و داگیرکەری لەسەر خاکی کوردستان دەربڕی و وتی، "ئەو دڕندەییەی کە ئێوە لەدژی گەلی کورد دەکەن، ئەو داگیرکاریەی ئێوە لەبەرانبەر خاکی کوردستانی دەکەن، دەبێتە کۆتایی ئێوە."

بەپێی راگەیەنراوەکە، ٨ی ئایار لە بورسا ناوەندێکی گۆڕینی پاشماوەی لایلون، ٧ی ئایار لە ناوچەی نیلوفەری بورسا لە ناوچەی پیشەسازی کارگەیەکی کەسێکی مەهەپەیی و لەناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ کارگەیەکی ئاکەپەییەکان، لە ٦ی ئایار، لە بایرامپاشای ماڵتەپەی ئەستەنبوڵ کۆگایەکی کاغەزی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنراون.

ف.ق