دۆزی کۆبانێ بۆ ٣ی ئایار دواخرا
دانیشتنی یەکەمی دۆزی کۆبانێ بە بێ پارێزەر بە خوێندنەوەی دۆسیەکە کۆتایی هات. لیژنەی دادگا داواکاری دادوەرەکانی رەت کردەوە و دانیشتنەکە بۆ ٣ی ئایار دواخرا.
دانیشتنی یەکەمی دۆزی کۆبانێ بە بێ پارێزەر بە خوێندنەوەی دۆسیەکە کۆتایی هات. لیژنەی دادگا داواکاری دادوەرەکانی رەت کردەوە و دانیشتنەکە بۆ ٣ی ئایار دواخرا.
یەکەمین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە و ١٠٦ کەسی دیکە دادگاییدەکرێن کە ٢٨ کەسیان لە ئێستادا لە زینداندان، بە خوێندنەوەی کورتەیەک لە دۆسیەکە بێ ئەوەی پارێزەران لە هۆڵی دانیشتنەکە بن کۆتایی هات.
سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ کە لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە لە زیندانەوە بەشداریان کرد، ویستیان دانیشتنەکە جێبهێڵن. بەڵام بەپێی فەرمانی دادگا بەجێهێشتنیان ئاستەنگکراوە. هەموو دانیشتنەکە بەبێ پارێزەر ئەنجامدرا. سیاسەتمەدار ئایلا ئاکات ئاتا لە هۆڵی دادگا ئامادە بوو و ویستبووی هۆڵەکە بەجێبهێڵێت. بەڵام دادگا رێگەی بەویش نەدا.
لەگەڵ ئەوەی سیاسەتمەداران داوایان کرد دانیشتنەکە بەجێبهێڵن، بەڵام ٣ هەزار و ٥٣٠ لاپەڕەی دۆسیەکە کە لە ٣٠٠ فاییل پێکدەهات، بە کوردتی خوێندرانەوە. لە دانیشتنەکەدا، سەلاحەدین دەمیرتاش ئەو کتێبەی پیشانی لیژنەی دادگادا کە پارێزەرانی بە ناوی ' لە دۆسیە ٣ هەزار و ٥٣٠ لاپەڕیەکەدا ٦ -٨ی کۆبانێ تاوانباری و راستیەکان دژی سەلاحەدین دەمیرتاش' ئامادەیان کردبوو.
لیژنەی دادگا دوای خوێندنی دۆسیەکە بە کورتی، لە جێگەی ئەوەی داواکاری پارێزەران بنوسنەوە، بەڵام بایکۆتی پارێزەرانیان نوسیەوە.
راگەیەنرا کە دادگا داواکاری رەتکردنەوەی دادوەری پارێزەرانی تۆمارکردووە و سەرۆکی دادگا داوای کرد، قسەکانی دەمیرتاش لەبارەی رەدکرنەوەی دادگەری وەربگیرێت.
دەمیرتاش مافی قسەکردنی وەرگرت و وتی، "هەم ئەوانەی لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگ، هەم ئەوانەی لە هۆڵی دادگان و هەم هەڤاڵانی پارێزەرمان زۆر ماندوو بوون. ئێمە زۆر ماندوو بووین. داواکاری رەتکردنەوەی دادوەری من لە ١١ خاڵ پێک دێت.
فیگەن یوکسەکداغیش قسەی کرد و رایگەیاند، نزیکەی ٢٠ خولەک سیستمی دەنگ و رەنگەکە کوژاوەتەوە و بێ ئەوەی ئەوان ئاگادار بن دۆسیەکە خوێندراوەتەوە. یوکسەکداغ باسی ئەوەی کرد کە دوای قسەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش ئەویش داوای رەدی دادوەری دەکات و دەیەوێت لەبارەی شیوەی دادگاکە قسە بکات.
سەباحەت تونجەلیش باسی ئەوەی کرد کە زۆر شت هەیە کە دەیانەوێت قسەی لەسەر بکەن و دوای دەمیرتاش و یووکسەکداغ ئەویش داواکاری رەدی دادوەری راگەیاند.
لەو ساتەی کە تونجەل قسەی دەکرد، سیستمی دەنگ و رەنگەکە وەستا. قسەکانی تونجەل تۆمار نەکران.
داواکارەکە داوای کرد، داواکاری رەتکردنەوەی دادوەری پارێزەران و سیاسەتمەداران رەتبکرێتەوە.
لیژنەی دادگاش داواکاری رەدکردنی دادوەری رەت کردەوە.
لیژنەی دادگا بریارەکانی خاڵ بە خاڵ ئاشکرا کرد و دانیشتنەکە بۆ کاتژمیر ٠٩:٣٠ رۆژی ٣ی ئایار کرا.
ف.ق