دانیشتنی دۆسیەی سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی پزیشکانی تورک (تەتەبە) پرۆفیسۆر.د. شەبنەم کۆرور فینجانجی کە بە بانگەشەی "پرۆپاگەندەی رێکخستن" دەستگیرکرابوو، پرۆسەی دادگایییکردنەکەی بەڕێوەچوو. دادگا لەسەر بنەمای ئەو بانگەشەیەوە سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی بە شێوەی هەڵپەسێردراو بەسەر فینجانجیدا سەپاند و بڕیاری ئازادکردنی دا. دوابەدوای بڕیارەکە فینجانجی لە زیندانی باکرکۆیی ژنان هاتەدەرەوە و بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
فینجانجی دوای ئەوەی لە زیندان ئازادبوو لەبەردەم زیندان لێدوانی رۆژنامەوانیدا.
فینجانجی سەرنجی راکێشا بۆسەر هەڵوێستی رۆژنامەوانان و وتی، "ئەوانەی ئەوانەی هەواڵیان لەسەر نەکرد، دەنگیان لێوەنەهات ئەوانە دەخەینە لایەک". فینجانجی بەم جۆرە بەردەوامبوو: "چیمان بینیبێت، راستی چی بووبێت ئەوەمان وت. ئەمە لەلای ئێمەی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ بەرپرسیارێتییە".
'ئەم تێکۆشانە کۆتایی نایات'
فینجانجی کاردانەوەی بەرامبەر بەو سزایە دەربری کە بەسەریدا سەپێنراوە و وتی، "بۆ رێگریی لە هەموو چەکەکان، بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانیان و بۆ نەهێستنیان چیمان پێبکرێت، ئێمە دەیکەین. هەربۆیە دەبێت مرۆڤ تەنیا مرۆڤەکان بە بنەما نەگرێت. رێگریی لە سەرجەم ئەو شتانەی زیان بە گەردونەکەمان دەگەیەنێت، بەرپرسیارێتی هەموومانە".
فینانجی رایگەیاند، کە تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت و وتی، تێکۆشانیان بێکۆتاییە.
هـ . ب