ئەندامانی یەکێتیی هێزە دیموکراتییەکان لە ئەوروپا لە ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بانگەوازیی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکان دا بڵاو کردەوە.
بەشێوەیەکی سەرەکی لە ستراسبۆرگ و لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا تا ١٥ی شوبات لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری چالاکی ئەنجام دەدرێت.
ئەندامانی یەکێتیی هێزەکان پەیامی ڤێدیۆییەان بڵاوکردەوە و وتیان: ماوەی ٢٤ ساڵە لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا دیل کراون. ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ٥٠ ملیۆن کورد و کوردستانە. ڕۆژی ١١ی شوبات لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆدەبینەوە. ستراسبۆرگ بکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان و مەیدانی ئازادی.
ئەو گۆشەگیرییە، کە ئێستا لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لاببرێت".
لە پەیامەکاندا ئەوەش هاتووە: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی گەلی کوردە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری لە چالاکییەکاندا بکەن.
-
-
-
-
-
-
-
-
-
ژ.ت