شرۆڤەكار و شارەزا لەكاروباری توركیا و پرسە نەتەوەیەكان؛ گەنجۆ ژین‌دا لەوتارێكدا، بەسەردێری "پیلانگێڕی نێودەوڵەتی مەدرید و بەگەردوونی بوونی تەڤگەری كوردان"، تیشك دەخاتە سەر رێككەوتنی توركیا و فینلاندا و سوید و بەرفراوانبوونی ناتۆ و هەژەموونگەرایی ئەو دامەزراوەیە و دەڵێت:" شه‌ڕی رووسیا و هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی "ناتۆ" له ئۆكرانیا، هاوسه‌نگیه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌گۆڕێت. ناتۆ ده‌یه‌وێت رووسیا له سنوره‌كانی سندم بكا و به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌وه خه‌ریكی بكات. له‌لایه‌كیتر ناتۆ ده‌یه‌وێت خۆی فره‌وان بكات و هه‌ژموونگه‌رای خۆی جارێكی‌تر به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنێت. له‌گه‌ڵ رووسیاش، چین و ئێران و ده‌وڵه‌تانی ئاسیا بخاته ژێر ركێفی خۆی. له‌بنه‌مادا ناتۆ مه‌به‌ستیه‌تی چین سنوردار بكات، بۆیه له رێگه‌ی رووسیاوه ده‌ستی به پلانه‌كه‌ی كردووه".
گەنجۆ ژین‌دا لەبەشێكی تری وتارەكەیدا تیشكدەخاتە سەر دژایەتی ناتۆ بەرامبەر بەگەلی كورد و ئەو پرسیارە دەورۆژێنێت و دەڵێت؛ ناتۆ بۆچی دوژمنایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كات؟ بۆچی هه‌ركاتێك ببینێ كه پرسی كورد له چاره‌سه‌ری نزیك ده‌بێته‌وه، پیلانگێڕیه‌ك ده‌خاته كار و هه‌وڵده‌دات پرسی كورد بێنێته‌وه خاڵی سفر؟".
لەبەشێكی تری وتارەكەیدا شرۆڤەكار و توێژەر لەكاروباری توركیا و پرسە نەتەوەیەكاندا دەڵێت؛ دواین پیلانگێڕی ناتۆ له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌درید له 29ی حوزیرانی ئه‌مساڵ كه‌وته كار. وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانن له‌سه‌ر داواكاری ده‌وڵه‌تی سوید و فیله‌ندا بۆ به‌شداربوون له هاوپه‌یمانی ناتۆ، داواكاریان پێشكه‌ش كرد، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیاش ڤیتۆی دانایه پێش سوید و فیله‌ندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش دوژمنایه‌تیه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای كورد نوێ بكه‌نه‌وه. چونكه دوای به‌درۆكه‌وتنی دۆزی ئۆلف پاڵمه، ئیدی هاتبووه قۆناخێك كه پێویست بوو سوید له به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه ره‌خنه بدات و داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه روونه‌دات، ناتۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا نه‌رمایه‌تی بۆ دۆزی كورد نه‌نوێنن و هه‌موو ده‌رگاكان له‌به‌رده‌م دۆزی ره‌وای كورد دابخه‌ن.
لەسەر دژایەتی ناتۆ لەبەرامبەر بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستانیشەوە وەها دەڵێ؛ له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، ناتۆ به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا، ویستیان په‌كه‌كه به‌ناوی ئاگربه‌ست و بێ ده‌نگ كردنی چه‌كه‌كان، په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆ له‌یه‌كتر داببڕن و سه‌ره‌تا په‌كه‌كه و هێزی گه‌ریلا، پاشان رۆژئاوا‌و و باشووریش له‌ناوبه‌رن. په‌كه‌كه هه‌ستی به‌و پیلانگێڕیه كرد، بۆیه نه‌كه‌وته ناوپیلانه‌كه‌یان. گووتی، هیچ قۆناخێك ده‌ستپێناكات، ئه‌گه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ پێشه‌نگایه‌تی نه‌كات. بۆیه پیلانه‌كه‌ی ناتۆ پووچه‌ڵ بوویه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناتۆ هه‌موو ده‌رگاكانی له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر واڵا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو شوێنێك هێرشی سه‌ر گه‌ریلا و كادیر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه بكات...
ئه‌وه‌ی لێره راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت كه گه‌لی كوردستان و په‌كه‌كه رووبه‌ڕووی ناتۆ و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا وه‌ستاونه‌ته‌وه، پێچه‌وانه ئه‌وانن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت پرسی ره‌وای كورد به‌بێته مژاری چاره‌سه‌ری سیاسی و له رێگه‌ی داگیركه‌رانه‌وه به پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
دریژەی بابەتەكە لەم لینكەی خۆارەوە بخوێنەوە...
ژ.ت