گەنجان بڵاوکراوەیان لە دژی پیلانگێریی ١٥ی شوبات دابەشکرد
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکراوەیان دابەشکرد.
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکراوەیان دابەشکرد.
ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بە ساڵیادی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە لە ئەنجامیدا رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدیل گیرا، لە ناوچەی مەجیدیەکۆی ئیستەنبوڵ بڵاوکراوەیان دابەشکرد و داوایان لە گەل کرد کە بڕژێنە شەقامەکان.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووەکە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە رادەستی تورکیا کراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە کەسایەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵیدا لە زیندانی تاکەکەسیدایە، گەل لەبەردەم مردندا هێڵدراوەتەوە.
لە بڵاوکراوەتەکەدا هەروەها هاتووە: "تا دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێمە لە کۆڵان و شەقامەکان و گۆڕەپانەکان دەبین. بانگەوازی ئێمە بۆ گەل ئەوەیە کە بێ پسانەوە چالاکی بکەن".
هـ . ب