گەنجان سەردانی دەزگا راگەیاندنەکانی ئەڵمانیایان کرد
گەنجانی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی دەزگاکانی راگەیاندنیان کرد.
گەنجانی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی دەزگاکانی راگەیاندنیان کرد.
گەنجانی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و لەبارەی گۆشەگیری قوڕسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تەندروستیەکەی دۆسیەکیان رادەستی دەزگاکانی راگەیاندن و کەناڵی ناوخۆیی (Regîo Tv) کرد.
گەنجان ئاماژەیان بە ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گۆشەگیری قوڕسی ئیمڕالی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری (Regîo Tv) کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا بەڵێندرا کە بەرنامەیەکی تایبەت لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد ئامادە بکرێت.
ف.ق