گەنجانی کورد چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا

گەنجانی کورد لە کەناڵێکی هەواڵی یۆنان چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا و باسیان لە تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک کرد.

لەئەسینای پایتەختی یۆنان، ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە کەناڵی هەواڵی کۆنترا چالاکیی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا.

گەنجان بۆ ئەوەی سەرنج رابکێشن بۆ سەر تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا چوونە ناو پەخشی راستەوخۆی کەناڵی جۆنترا تی ڤی.

لە چالاکییەکەدا کە رایسفۆررۆژئاوا و زۆر دەستپێشخەری دیکەی چەپ پشتیوانیان لێدەکرد، وێڕای بەرکردنەوە پلاکارد لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک هەروەها دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"یش وترانەوە.

هـ . ب