گەنجانی مەخموور بۆ ئاڤاشین، مەتینا و زاپ چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجانی دانیشتووی وارگەی شەهید رۆستەم جوودی بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ڕێپێوانێکی بە مەشغەڵیان ئەنجامدا.

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخموور و تەڤگەری گەنجانی مەخموور رێپێوانێک ئەنجامدرا. گەنجان لە بەردەم بینای خانەوادەی شەهیدانی مەخموور کۆبوونەوە و رێپێوانیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە و پارچە نووسراوەی ' بێدەنگی لە بەرانبەر داگیرکاری خیانەتە و تۆڵهەڵدان' بەرزکرایەوە. لە ڕێپێوانەکەدا درووشم گەلی" بژی بەرخۆدانی گەریلا"، " بژی بەرخۆدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا" وترایەوە.

ڕێپێوانەکە لە بەردەوم رێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدان دەستیپێکرد و هەتاکوو بەردەم پارکی رێبەر ئاپۆ بەردەوام بوو. گەل تووڕەیی خۆیان لەهەمبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورک بە سووتاندنی وێنەکانی ئەردۆغان نیشاندا. دواتر فڕات بۆزان نوێنەری تەڤگەری گەنجان راگەیەنراوێکی خوێندەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیری ڕەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و جەخت کرایەوە کە ئۆجالان بۆ ئەوان هێڵی سوورە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکرا کە هەتاکوو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشان دەدەین .

هەروەها تیشک خرایە سەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و ڕاگەیەنرا کە بە هاوکاری پەدەکە باشووری کوردستان بووەتە مۆڵگەی میت.

 

داوا لە گەلی باشووری کوردستان کرا کە لە هەمبەر ئەم دۆخە ڕاپەڕن و چەتە فاشیستەکان دەربکەن.

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا  هاتووە کە لە ساڵیادی کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان هێرش بۆسەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستیپێکردووە و وترا " با دەوڵەتی فاشیستی تورک بزانێت کە هیچکات سەرمان دانانەوێنین.

لە کۆتاییدا دەستنیشانکرا کە گەنجانی کەمپی موخموور بۆ ئەوەی شانبەشانی گەریلا لە دژی فاشیزم بەرخۆدان بکەن ئامادەن.

ک-ش