گروپێک لە ڤیەنناوە ڕۆیشتون بۆ ئەنجامدانی چالاکیی ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە

گروپێک لە ڤیەنناەوە ڕۆیشتوون بۆ ستراسبۆرگ بۆ بەڕێوەبردنی ٥٥٧هەمین هەفتەی چالاکیی ئێشکگری، کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکییەکە بەڕێوەدەچێت.

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری دەستیپێکردووە و چالاکییەکە ماوەی ٥٥٧ هەفتەیە بەڕێوەدەچێت. بۆ بەڕیوەچوونی چالاکیی ئەم هەفتەیە گروپێک لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمساوە ڕۆیشتوون بۆ ستراسبۆرگ و چالاکییەکە بەڕێوەدەبەن.

گروپە ئێشکگرەکەی ڤیەننا پێکهاتوون لە ئۆزان شێخان ئۆغڵو، یەکتان حیلوان و باوکی مەتین کۆبانێ.

وتەبێژی گروپەکە ئۆزان شێخان ئۆغڵو وتی، ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیی هەموو گەلانە و وتیشی، پێویستە هەموو گەلان پێکەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکەن. شێخان ئۆغڵو داوای لە یەکێتیی ئەوروپا و کۆمیتەی نەهێشتنی ئەشکەنجە کرد و وتی: "ماوەی ٢٤ ساڵە ڕێبەرایەتیمان گۆشەگیرکراوە، ماوەی دوو ساڵە هیچ هەواڵ و زانیارییەکەمان لەسەری نییە.  ئێمە چەندین ساڵە لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپاداین، بەڵام ئەوروپا لاڵە، نابینێت و دووڕووییە. ئێمە دەمانەوێت دەستبەجێ ئاگاداری و هەواڵمان لە ڕێبەرایەتیمان هەبێت".

شێخان ئۆغڵو بە بۆنەی ڕوودانی بوومەلەرزەکەوە سەرەخۆشی لە گەلی کورد و گەلانی دیکە کرد و داوای لە گەلی کورد کرد، کە پشتگیری لە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بکەن.

لە کۆتاییشدا شێخان ئۆغڵو وتی: "لە هێڵی ڕێبەرایەتیدا بازنەیەک دروست دەکەین و لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕێبەرایەتیمان ئازاد دەکەین".

ژ.ت