گولوم پەرلەمانتاری هەدەپە: هەوڵ دەدەن هاتای لە خەڵک چۆڵ بکەن

زوڵێخا گولوم پەرلەمانتاری هەدەپە لەسەر دۆخی ئەم دواییەی هاتای ڕایگەیاند، لە هاتای کاولبوون و خاپووربوونێکی جدی هەیە. بیناکان بەپێی بەرگەگرتن لەسەر هێڵی بومەلەرزە دروست نەکراون....

زوڵێخا گولوم پەرلەمانتاری هەدەپە لەسەر دۆخی ئەم دواییەی هاتای  ڕایگەیاند، لە هاتای کاولبوون و خاپووربوونێکی جدی هەیە. بیناکان بەپێی بەرگەگرتن لەسەر هێڵی بومەلەرزە دروست نەکراون. لەبەر ئەوە، زیانەکە قورسە، ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزە و هێشتا خەڵکێکی زۆر لە ژێر داروپەردووەکاندان.

ڕاشیگەیاند، کێشەی جدی هەیە و دەوڵەت هیچ ئامادەکارییەکی نیە. بینای ئافاد و نەخۆشخانەکان ڕووخاون. فڕۆکەخانەکە ڕووخا، چونکە بەبێ ڕەچاوکردن لەسەر هێڵی بومەلەرزە دروستکراوە، هەرچەندە هاوڕێیانی لە ژووری تەلارسازان و ئەندازیاران ئاگاداریان داوە سەبارەت بە هێڵی بومەلەرزە، بەڵام دەوڵەت فڕۆکەخانەکەی هەر لەوێ دروستکردوە و سەرباری ئەوەش رچاوی بەرگەگرتن بەرامبەر بە بومەلەرزەی تیادا نەکراوە.

زوڵێخا گولوم ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا بەهۆی نەبوونی ڕاگەیاندن و ئاگادارکردنەوە کێشەی گەورە و جدی هەیە. ئێمە ناتوانین بڕۆین بۆ ئەوێ، یان پەیوەندییان لەگەڵ دروست بکەین. پەیوەندیکردن زۆر قورسە هیچ هێڵێکی تەلەفۆنی نییە، کێشەی سەرەکی بەهۆی نەبوونی پەیوەندییەوە، کەسوکاری نەخۆشەکان و زیان بەرکەوتوان نازانن خزمەکانیان لەو کوێن. ئەوانەی چوون بۆ نەخۆشخانەکە گواستراونەتەوە بۆ شارەکانی تر، هیچ تۆمار و ئامارێکییان نییە. ئێستا خەڵک بەدوای خزم و کەسوکاری خۆیدا دەگەڕێت تاوەکو بزانن گیانیان لە دەستداوە، یان لە بریندارن، یان لە کوێن، بەڵام هیچ دیار نییە.

ئەوەشی وت، لێرە ئۆپۆزسیۆن، شۆڕشگێڕەکان و سۆسیالستەکان و رێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان هاوکاریی گەل دەکەن، لە دەرەوەی هاوکاریی زۆر دێت، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستم نییە شپرزەی و پلان بۆ دابەشکردنی باش نییە.

وتیشی، لێرەدا گیان لە دەستدان زۆرە و بەخاکسپاردنی تەرمەکان بووەتە کێشەیەکی گەورە.

باسی ئەوەشیکرد، ناوچەکە لە مرۆڤ چۆڵ دەکرێت، کۆچبەرەکان هاندەدرێن بۆ ڕۆیشتن، لێرە لە مرۆڤ چۆڵ دەکرێت، ئێرە شوێنێکی کولتوری و رۆشنبیری و ناسنامە و شێوەیەکی ژیانە، چۆڵکردنی ئیرە بە واتای سڕینەوەی تەواوەتی دێت. ئێمە هەوڵ بۆ سڕینەوەش دەبینین.

لە کۆتایدا وتی، ژنان پێویستیی جدییان بە هاوکاری هەیە. کاتێک هاوکارییەکان بە شێوەیەکی گشتی دەنێردرین، پێویستییەکانی ژنان نانێردرێن. دەمەوێت سەرنج بە خەمە سەر ئەوە تاوەکو پێویستە تایبەتەکانی ژنانیش دابین بکرێن".

ژ.ت