گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە گەیشتە ٢ هەزار و ٩٢١ کەس

بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و فریاکەوتن (ئافاد) ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٩٢١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بەرز بووەتەوە بۆ ١٥ هەزار و ٨٣٤ کەس.

بوومەلەرزەکەی کاتژمێر ٠٤:١٧ خولەکەی بەرەبەیانی دوێنێ بەکاتی ناوخۆیی باکووری کوردستان و تورکیا، کە چەقەکەى ناوچەی بازارجخی مەرەش بوو و گوڕەکەى ٧.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر بوو، کاریگەرییەکی توندی لەسەر دیلۆک، مەلەتی، عوسمانییە، ئامەد، ڕحا، ئەدەنە، سەمسور، هاتای، کیلیس، باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و چەند شارێکی سوریا هەبوو.

تا دێت ئاماری زیانە مرۆیی و مادییەکانی بومەلەرزەکە بەرز دەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و فریاکەوتن (ئافاد)، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە ٢ هەزار و ٩٢١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٥ هەزار و ٨٣٤ کەس بەرزبووەتەوە.

ژ.ت