گیراوانی ژن لە گرتووخانەی ئەوین: ئێمە بەرگری لە مافی ژیان دەکەین

گیراوانی ژن لە گرتووخانەی ئەوین، بە نامەیەک داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانیان کرد.

دەوڵەتی ئێران بە دەستگیرکردن، گرتن، چەوساندنەوە و سزای لەسێدارەدان لەدژی پێکهاتە، گەل، زمان و کەلتورە جیاوازەکان دەوەستێتەوە. ٣١ گیراوی ژن لە گرتووخانەی ئەوینی تاران نامەیەکیان بڵاکردەوە و داوایان کرد کە سزای لەسێدارەدان رابگیرێت و سزای بێدادگاییکردن وەک سیاسەتی چەوساندنەوە لەدژی پێکهاتە، ئایین، باوەڕی و نەتەوە جیاوازەکان بە تایبەت لەدژی چالاکوانانی ئێران کۆتایی پێبهێندرێت.

٣١ ژنە چالاکوانەکە کە لە ئایین، گەل و نەتەوە جیاوازەکانن لە نامەکەدا باسی ئەوەیان کرد، " بە گشتی سزای ١٢٤ ساڵ زیندانی بەسەر ئێمەدا سەپێندراوە. ناحەقیەکی زۆرمان لەبەرامبەر کراوە. نا بۆ مردن و ئیمە بەرگری لە مافی ژیان دەکەین. ژیانی مرۆڤەکان شکۆدارە."

ف.ق