هاوڵاتیانی قەڵادزێ لە دژی داگیرکاری چالاکییان ئەنجامدا
هاووڵاتیانی قەڵادزی لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرخاکی باشووری کوردستان هەڵویستیان نیشاندا و داوای ئازادکردنی گیراوانی سلێمانی-یان کرد .
هاووڵاتیانی قەڵادزی لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرخاکی باشووری کوردستان هەڵویستیان نیشاندا و داوای ئازادکردنی گیراوانی سلێمانی-یان کرد .
لە شارۆچکەی قەڵادزێ، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵوێست نیشان درا و داوای ئازادکردنی ئەو کەسانەش کرا، کە لە سلێمانی دەستگیرکراون.
شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، بە لێدوانێکی ڤیدیۆیی هەڵوێستی خۆیان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ناوچەی بادینان، دەربڕی.
ئەو هاوڵاتییانە، هێرشەکان شەرمەزار دەکەن و جەخت دەکەنەوە کە ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەن.
هەروەها، داوای ئازادکردنی ئەو ٥٥ کەسە دەکەن، کە شەوی ٢٤ی ئەم مانگە لەکاتێکدا دەیانویست ڕێپێوانێک دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجام بدەن، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کران.
هاوڵاتیانی قەڵادزێ داوایان لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد، کە هەڵووێستیان هەبێت و جەختیان کردەوە، بێدەنگبوون، چوونە سەر هێڵی خیانەتە.
ک-ش