هاوکاری تورک – فەرەنسا شەرمەزارکرا

لە شاری بریستی فەرەنسا هاوکاری تورک – فەرەنسا شەرمەزارکرا.

لە شاری بریستی فەرەنسا لە سەر بانگەوازی ژمارەیەکی زۆر رێکخستنی چەپ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، کورد، بە پانکارتی ' لە شاری بریست سڵاو بۆ رۆژئاوا و هەموو کوردستان' چالاکی ئەنجامدرا. چالاکوانان بە بڵاوکردنی بڵاوکراوە کە ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری تورک و هاوکاری کۆمپانیا فەرەنسیەکان دەکرد و بە وتنەوەی دروشمی ' شەهید نامرن' ، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' رێپێوانیان ئەنجامدا.

' پشتگیریمان بۆ گەلی کورد لە هەموو گۆڕەپانێک گەورە دەکەین'

لە راگەیەندراوێکدا کە لە چالاکیەکەدا خوێندرایەوە هاتبوو، " حکومەتی فاشیستی تورک، لە زۆر رووەوە لەگەڵ حکومەتی فەرەنسا و بە تایبەتی لە رووی سەربازیەوە هاوکاری دەکات. لەگەڵ وڵاتانی وەک فەڕەنسا لە زۆر رووەوە هاوکاری دەکات. یەکێک لە کۆمپانیاکان کۆمپانیا زالیسە کە موشەک و سەتەلایتی سەربازی دروست دەکات و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو پێشکەش بە تورکیا دەکات. تاوەکو کۆمەڵکوژی پاریس لە هەموو روویەکەوە ئاشکرا نەکرێت، تاوەکو گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵنەگیرێت. تاوەکو هێرشی داگیرکەری و سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە هەموو کوردستان کۆتایی نەیەت، ئێمە وەک گەلی کورد دەست لە چالاکیەکانمان هەڵناگرین."

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی ' سڵاو بۆ کوردستان، لەدژی فاشیزمی تورک لە هەموو روویەکەوە بایکۆی' کۆتایی هات.

ف.ق