هەبەدەهە لە ئامەد چالاکیی ئەنجام دا

جەنگاوەرانی سینان ئاتەش بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتەوە لە ئامەد چالاکیی تەقاندنەوەیان لە دژی کۆمپانیای پاسی گەشتیاریی مان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی سینان ئاتەش-ی هەبەدەهە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە: "جەنگاوەرانمان لەسەر رێگای چالاکیی فیدایی هاوڕێیانمان، کە لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و دیلکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دیلکرا، چالاکیی تەقاندنەوەیان لە ئامەد ئەنجامدا".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"شەوی ٣ی شوبات و لە دەورووبەری کاتژمێر ٢٢:٠٠ لەسەر ڕێگای ئامەد – سیڤەرەکە لە دژی کۆمپانیای پاسی گەشتیاریی مان، کە هاوبەشی حکومەتی فاشیستە، چالاکییەکی تەقاندنەوەیان ئەنجامدا. ئێمە لە هەموو ناوچەیەکدا وەڵامی هێرشەکانی دوژمنی فاشیست دەدەینەوە!.

چالاکیەکانمان لە تورکیا و کوردستان ترسیان خستووەتە دڵی دوژمنەوە، بەڵام بڕوا و متمانە بە گەلە زەحمەتکێشەکەمان دەبەخشن. ئێمە لە بنەڕەتدا چالاکییەکانمان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و ڕفاندن و دیلکردنی ڕێبەرایەتی بە شێوەی فیداییانی چالاکییەکانی 'ئێوە  ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' ئەنجام دەدەین".

ژ.ت