هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدا

ئەندامانی تیمی غەریبە گەزەری هەبەدەهە لە ناوچەی پەندیکی ئەستەنبوڵ محاویلەی گەڕەکێکی ئەندامانی ئاکەپەیان تەقاندەوە.

ئەندامانی تیمی غەریبە گەزەری تەڤگەری شۆرشی یەکگرتووی گەلان "هەبەدەهە) لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەیان کرد، ئەندامانیان لە ١٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٦:٤٠ دا لە گەڕەکی وەلیبابای ناوچەی پەندیکی ئەستەنبوڵ لەدژی محاویلەی کارەبای کۆڵانی کەنتئەڤ چارشی کە زۆربەی دانیشتوانەکەی ئەندام و بەڕێبەری ئاکەپەن، چالاکیان ئەنجامداوە.

هەبەدەهە ئاماژەی بە دۆخی نێو زیندانەکان کرد و وتی، " ئێمە وەک ئەندامانی هەبەدەهە رێگە نادەین کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەی بە ئەنقەست لە زیندانەکان لەدژی زیندانیان شۆڕشگێر ئەنجام بدرێت. ئێمە هەموو دەزگا و کەسانی فاشیست کە پەیوەندیان بە دوژمنەوە هەیە رووبەرووی حسابپرسینەوە دەکەین."

ف.ق