هەدەکە: شەر و گۆشەگیری بووەتە هۆی دارمانی ئابووری توورکیا

هەدەکە رایگەیاند کە سیاسەتەکانی شەڕ و گۆشەگیری دەسەڵاتی ئاکەپە ومەهەپە ئابووری داڕماندووە و وتی، " هەتاکوو گۆشەگیری کۆتایی نەیەت و ڕێگەی ئاشتی نەکرێتەوە لە قەیران، فەقیری، سیاسەتی زۆرداری دەوڵەت و برسیەتی نەجاتمان نابێت."

دەستەی بەرێوەبەری کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) دەربارەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە  و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە داڕمانی ئابووری توورکیا کراوە و هاتووە، " ئێمە ئیستاکە لەنیو قەیرانێکی ئابووریی مێژووییداین. بێکاری هەمەگیر، برسیەتی، فەقیری جەماوەری، گرفت لەپێوەندی نێونەتەوەیی و بێچارەیی لەهەمبەر پەتای کرۆنا وڵاتی تەنیوە. هیوا بۆداهاتووی تورکیا کەم بووەتەوە."

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە  داڕمانی ئابووری بە هۆی سیاسەتەکانی شەڕ کراوە و دەستنیشانکراوە کە دەسەڵاتداری، هەموو دەرفەت و سامانی تورکیا بۆ شەڕ وکاری ئەمنی بەکار هێناوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا  بۆ پرسی ' ١٢٨ملیار دۆلار لەکوێیە؟ ئەم وڵامەی دایەوە: ئەو فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان، بەلاش کار ناکەن، ئەو سوپایە بە بەلاش ناچولێت و شەڕ ناکات.'

ماوەیەکی درێژە دوو رێگە لە پێش ئێمەیە:

یا قەیران، فەقیری، بێکاری ، دارەمەیت بۆ جەنازەی گەنجان، بە کورتی شەڕ و تووندووتیژی، وەک ئەوەی کە ئیستا لە وڵات هەیە.

یان ئاشتی، چارەسەری، دیموکراتیک بوون، ئابوورییەکی بێ قەیران، ئارامی و هتد...

ئەم زهنیەتە تالانکەرە کە خۆی لەقەیراندا بەخیو دەکات و قەیران دەئافڕێنێ، چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کوردی بەساڵانێکە گۆشەگیر کردووە. ماوەیەک پێش  بۆ ماوەیەکی کورت کاتێک کە دەوڵەت و دەسەڵاتداری هەوڵیاندا کێشەکان بە ئاشتیانە چارەسەر بکەن پێویستیان بە هاوکاتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبینی. لە بەر ئەوەی دەزانن کە عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەری وئاشتیە.

' هەتاکوو گۆشەگیری بەردەوام بێت، برسیەتیش بەردەوام بکات'

گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان هەنگاو بە هەنگاو دەبێتە  گۆشەگیری سەر مافە دیموکراسیەکان و ئازادی، گۆشەگیری لە سەر داخوازی ژیانێکی مرۆڤایی و هیوا بۆ داهاتووی وڵات.

هەتاکوو گۆشەگیری کۆتایی نەیەت و ڕێگەی ئاشتی نەکرێتەوە، دەربازبوون لە قەیران، فەقیری، سیاسەتی بریسەتی زۆرداری دەوڵەت مومکین نییە."

ک-ش