هەدەپە لە مێرسین سەردانی ماسیگرانی کرد
هەدەپە لە ڕۆژی کۆتایی چاوپێکەوتنە ئابووریەکان لە گەل ماسیگرەکانی مێرسین کۆبوویەوە.
هەدەپە لە ڕۆژی کۆتایی چاوپێکەوتنە ئابووریەکان لە گەل ماسیگرەکانی مێرسین کۆبوویەوە.
پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە) لە چوارچێوەی ' چاوپێکەوتنی ئابوری' دا لە ڕۆژی کۆتایی چاوپێکەوتنی خۆی لە گەل ماسیگرەکانی مێرسین لە ناوچەی ئاکدەنیز ئەنجامدا. ماسیگران ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ رێژەی ماسی کەم بووە؛ ئاماژەیان کرد کە یەکێک لە هۆکارەکان ماسیگرە نایاسیاییەکان و قڕکردنی بەحرەکانە. ماسیگرەکان ئەوەیان هێنایەسەر زمان کە بەهۆی پیس بوونی دەریاکان ماسی کەم بووە.
پەرلمانتاری هەدەپە ڕزڤان تووران لە چاوپێکەوتنەکەدا دەستنیشانیکرد کە ئەوان پاڵپشتی ماسیگران دەکەن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان کار بکەن.
ک-ش