هەدەپە: منداڵانی زیانلێکەوتووی بومەلەرزە بۆ بانگەشەی سیاسی بەکار دەهێندرێن

هەدەپە نارەزایی بەرامبەر دەوڵەتی تورک پیشاندا کە منداڵانی زیانلێکەوتووی بومەلەرزە بۆ بانگەشەی خۆی بەکار دەهێنێت و بانگەوازی هەموو لایەک کرد لەدژی بوەستنەوە.

نورای تورکمەن و حسێن کاچماز هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی منداڵانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و وتیان، " ئێمە وەک هەدەپە و رێخکراوەکانی مەدەنی لە رۆژی سەرەتای بومەلەرزەکەوە و تاوەکو ئێستا رایدەگەیەنین کە پێویستە لەبارەی نوێنەرایەتی منداڵانی زیانلێکەوتووی بومەلەرزەکە، هەڵوێستێکی هەستیار و بەرپرسیارانە نیشان بدەن. دەبینین کە میدیای لایەنگری دەسەڵاتی بەرلە بومەلەرزەکە و دوای بومەلەرزەکە، منداڵان بۆ ئامانجی سیاسی خۆیان بەکار دەهێنن.

ئێمە وەک هەدەپە جارێکی دیکە بەبیریدەهێنینەوە و هۆشداری دەدەین. بە دیمەنی منداڵانی زیانلێکەوتووی بومەلەرزەکە ڕۆماڵ و بانگەشە دەکەن و منداڵان بناغەی پشتگیری کۆمەڵایەتین. لەمبارەیەوە بانگەوازیمان ئەوەیە کە بە هەستیار و بەرپرسیاری بجووڵێنەوە."

ف.ق