هەدەپە: ئێمە ئەو بڕیارە دوژمنانەی دژی لەیلا گوڤەن درا، ناناسین
دەستەی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپە لە دژی سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەندا، ناڕەزایەتیەکی توندی دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئەوان ئەم سزا دوژمنانەیە ناناسن.
دەستەی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپە لە دژی سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەندا، ناڕەزایەتیەکی توندی دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئەوان ئەم سزا دوژمنانەیە ناناسن.
دادگای دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ سزای ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەدا سەپاند. دەستەی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپە لە دژی ئەو بڕیارەی دادگای تورک ناڕەزایەتی توندی دەربڕی و رایگەیاند، لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری جۆلەمێرگ کە ساڵی رابردوو پەرلەمانتاریەکەی بە شێوەیەکی نایەکسان لێی سەنرایەوە، لە ئەنجامی یاسایەکی دوژمنکارانەدا ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
لە راگەیێنراوەکەی هەدەپەدا هاتووە:"دادگا بەم بڕیارە ئەوەی خستەڕوو کە بە پێی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵات دەجوڵێتەوە. ئەم بڕیارە دوژمنکارانەیە تەنها لە دژی لەیلا گوڤەن و کەجەدە نەبووە، بەڵکو لە دژی گشت گەلی کورد و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بوو.
لەیلا گوڤەن مرۆڤێکی تێکۆشەرە و ژیانی خۆی بۆ ئاشتەوایی تەرخان کردووە، ئەمەش فەلسەفەیەکی پیرۆز و شکۆمەندانەیە. بە زیندانیکردن و سزادان، نە لەیلا گوڤەن، نە ئێمە واز لە تێکۆشان ناهێنین."
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەشدا جەخت کرایەوە کە ئەوان وەکو هەدەپە ئەم سزا نایەکسان و دوژمنکارانەیە، ناناسن.
ز.ش