ئه‌برو گونای له ناوه‌ندی گشتیی هه‌ده‌په كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی سازكرد و بابه‌تی دۆسیه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په ساڵیحه ئایدهنیزی هه‌ڵسه‌نگاند.
گونای باسی له‌وه‌كرد كه ده‌رفه‌ت هه‌یه كێشه‌ی كورد به رێگه و شێوازی دیموكراتیك چاره‌سه‌ر بكرێت و وتی، "تاكه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه رێگه و شێوازی دیموكراتیكه. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی پێویسته بگۆڕدرێت مێشك و بیركردنه‌وه‌یه. ئه‌ندێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تاكپهرستنی كه گه‌لان و ئایینهكن له ده‌ره‌وه ده‌هێڵێته‌وه هه‌رگیز ناتوانێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌وه‌ی سه‌د ساڵه ده‌كرێت ئه‌و چاره‌سه‌ر نهكردنهیه".
گونای وتی، " له دۆخی ئێستا له توركیا كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیه‌وه گۆڕدراوه بۆ كه‌لاوه و وێرانه‌یه‌ك" و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: " ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی دووه‌مدا توركیا ببێته كۆمارێكی دیموكراتیك و ئاشتی ده‌سته‌به‌ر بكرێت، گه‌وره‌ترین كلیله‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده به رێگه‌ی دیموكراتیك. ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه پێكبهێنرێت".
ئه‌برو گونای وتی، "به خستنه‌ده‌ره‌وه‌ی كوردان له كایه‌ی سیاسی پرسی كورد چاره‌سه‌ر ناكرێت، خۆی له خۆیدا چاره‌سه‌ریش نه‌بووه".
' ده‌بێت كۆتایی به گۆشه‌گیری بهێنرێت'
ئه‌برو گونای باسی له‌وه‌كرد كه باجه‌كه‌ی چی ددهبیچت با ببێت هه‌ده‌په هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری داواكاری ئاشتی و تێكۆشان بۆ ئاشتی نابێت و وتی، "مه‌رجی سه‌ره‌تایی مسۆگه‌ركردنی ئاشتی، كۆتاییهێنان به گۆشه‌گیری به‌ڕێز ئۆجالان و كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی دیالۆگه".
گونای په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی له هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په ساڵیحه ئایده‌نیز وتی، " ساڵیحه ئایده‌نیز ئیراده‌ی گه‌لی ئامه‌ده كه به ده‌نگی گه‌ل هه‌ڵبژێردراوه. هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له سه‌ر ئایده‌نیز كوده‌تایه به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌ل. گوشار بۆ سه‌ر ئیراده‌ی كوردان و هه‌ده‌په، بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به فاشیزم، ئه‌نجامێكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راستی كێشه‌ی كورده. ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و راستیه‌ی كورد نه‌بن، ده‌یدۆڕێنن.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له راستی تێبگه‌ن، سه‌رنج بده‌نه سه‌ر سریلانكا كه ئێوه بۆخۆتان كردبوو به نمونه. كاتێك هه‌وڵیدا كه پلانی له‌ناوبردن به‌ڕێوه‌ببات، له رووی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه خۆی له ناو چوو. گه‌ل ده‌ستی به‌سه‌ر كۆشكه‌كاندا گرت. وه‌زیری ده‌وڵه‌ت كه سته‌می له گه‌لی تامیل كرد، ناچار بوو كه له وڵاته‌كه هه‌ڵبێت. هه‌ر بۆیه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌ك به گوشار، گرتن و هێرشه. ده‌ست له‌و سیاسه‌ته هه‌ڵبگرن. به‌و سیاسه‌ته، به گوشار و شه‌ڕ ئێوه ناتوانن ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن".
هـ . ب