هێرشكرایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له یوره‌گیر
كه‌س یان كه‌سانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر بینای هه‌ده‌په له ناوچه‌ی یوره‌گیری ئه‌ده‌نه. سه‌ره‌تا به چه‌ك، دواتریش به ماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر بینای ئه‌و پارته ئه‌نجام درا.
كه‌س یان كه‌سانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر بینای هه‌ده‌په له ناوچه‌ی یوره‌گیری ئه‌ده‌نه. سه‌ره‌تا به چه‌ك، دواتریش به ماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر بینای ئه‌و پارته ئه‌نجام درا.
كه‌س یان چه‌ند كه‌سێك كه ناسنامه‌یان نه‌زانراوه، به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر بینای پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ناوچه‌ی یوره‌گیری ئه‌ده‌نه. ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر بینای پارته‌كه، دوای هێرشه چه‌كداریه‌كه مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نیان هه‌ڵدایه ناو بیناكه. ئاگر له هه‌یوانی بینای پارته‌كه كه‌وته‌وه.
دواتر دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری بیناكه چوونه شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه و هه‌ده‌په‌ییش چوونه بینای پارته‌كه‌یان و پۆلیسیان له رووداوه‌كه ئاگادار كرده‌وه.
هـ . ب