هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ئۆلدەنبورگ شەرمەزارکرا
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە شاری ئۆڵدەنبورگی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە شاری ئۆڵدەنبورگی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.
گەلی کورد لەدژی داگیرکەری لە ئۆڵدەنبورگ رژایە ناو شەقامەکان. هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هێرشی دەوڵەتی عێراق، پەدەکە و دەوڵەتی تورک لەدژی شەنگال، هێرشی چەتەکانی دیفاع وەتەنی سەر بە رژێمی دیمەشق و هەڕەشەکانی ئێران و لەدژی رۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزارکران.
گەلی کورد و ئینتەرناشناڵە شۆڕشگێرە ئەڵمانەکان کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانێکی ئۆڵدەنبورگ کۆبونەوە و لەدژی داگیرکەری رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا باسی ئەوەکرا کە ئامانجی هێرشەکان لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردستانە. لە رێپێوانەکەدا وێنەی شەهید سینان دەرسیم بەرزکرایەوە و دروشمی 'شەهید نامرن' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا وترانەوە.
ف.ق