هێرشی داگیرکەری لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆپنهاگن شەرمەزار کرا

بە چالاکیەک هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک شەرمەزارکرا.

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بە چالاکیەک لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆپنهاگنی دانیمارک شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا کە لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ لە کاتژمێر ١٤:٠٠ دا ئەنجامدرا، دۆسیەیەک رادەستی نەتەوە یەکگرتووەکانکرا.

لە دۆسیەکەدا باسی ئەوە دەکریت کە دەوڵەتی تورک جارێکیتر فاشیزمی خۆی بە هێرشی داگیرکەری و قڕکردن ئاشکرا کرد.

هەروەها دەگوتریت، ئەگەر پشتگیری یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا و ناتۆ نەبێت، دەوڵەتی تورک ناتوانێت هێرش بکات.

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق