هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە شتوتگارت ئیدانە کرا
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا لەسەر داوای تەجەشە و تەکۆژن، کوردستانیان و دۆستەکانیان کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا لەسەر داوای تەجەشە و تەکۆژن، کوردستانیان و دۆستەکانیان کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.
چالاکییەکە بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بە خولەکێک بێدەنگی و رێزگرتن دەستیپێکرد.
لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە بەرخودانی ئەفسانەیی گەریلا کرا، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بەڕێوەدەچێت. هەروەها راگەیاندراو بڵاوکرایەوە و راگەیاندرا، کاتی ئەوە هاتووە، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت.
سەرباری رێگری و هەوڵەکانی پۆلیس بۆ پەکخستنی چالاکییەکە، بەڵام کوردستانیان بە پێداگرییەوە رێپێوانیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخودانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە و راگەیاندرا، کە هەمیشە لەگەڵ گەریلادا دەبن و پشتیوانی لە گەریلا دەکەن.
ژ.ت