هێرشی دەوڵەتی تورک لە کارلستاد شەرمەزارکرا
کوردستانیانی شاری کارلستادی سوید لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە چالاکیان ئەنجامدا.
کوردستانیانی شاری کارلستادی سوید لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە چالاکیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا کە لە شاری کارلستاد ئەنجامدرا، لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە کارلستاد عابدین راسلیکۆ قسەی کرد و وتی، " هێرشەکە بە هاوکاری دەوڵەتانی دەسەڵاتدار و هیزە نێودەولەتیەکانی وەک رووسیا ئەنجامدراوە و هەموویان لەنێو ئەو پلانە قێزەونەدا دەستیانهەیە.
لە پلانەکەدا تیکبردنی پێگەی رۆژئاوا و بە دەستی داعش و دەوڵەتی تورک گەڕانەوە بۆسەر پێگەی پێشووە. بەم شێوەیە رێککەوتبوون.
بەڵام پلانەکە بە بەرخۆدانی قەسەدە تێکشکا و خەیالەیانیان لەناوچوون.
ئێمە داوا لە هێزە نێودەوڵەتیەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، چەتەکان لە رۆژئاوا دادگایی بکەن و یان چەتەکانی خۆیان بگوازنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
دوای قسەکردنەکان چالاکیەکە بە بەرزکردنی دروشمی ' بژی بەرخۆدانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە' و بژی سەرۆک ئاپۆ کۆتایی هات.
ف.ق