حیزبی سۆسیالیستی سویسرا پشتیوانی لە هەدەپە دەکات
حیزبی سۆسیالیستی سویسرا ناڕەزایەتیی لە دژی سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە دەربڕی و بە بەڵاوکردنەوەیى پەیامێک پشتیوانیی خۆی لە هەدەپە دووپات کردەوە.
حیزبی سۆسیالیستی سویسرا ناڕەزایەتیی لە دژی سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە دەربڕی و بە بەڵاوکردنەوەیى پەیامێک پشتیوانیی خۆی لە هەدەپە دووپات کردەوە.
دوای ئەوەی هێزە داگیرکەرەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی هەدەپە دەستیان بە تۆمارکردنی سکاڵایەکی نوێ لە دژی هەدەپە کرد بۆ ئەوەى هەدەپە دابخرێت، حیزب و سیاسەتمەدارانی ئەوروپا پەیام و راگەیاندراوی پشتیوانیکردنیان لە هەدەپە بڵاوکردەوە.
لەو چوارچێوەیەدا حیزبی سۆسیالیستی سویسرا (SP) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سکاڵای داخستنی هەدەپەى ئیدانە کرد.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "هەدەپە حیزبی برای ئێمەیە، ئێمە پشتیوانی لە تێکۆشانی هەدەپە دەکەین، کە لە تورکیا تێکۆشان بۆ هێنانەدیی دیموکراسی، دەوڵەتی یاسا و مافەکانی مرۆڤ دەکات".
ژ.ت