هێزەکانی دەوڵەتی تورک ٣ زیندانییان لە زیندانی هاتای کوشت

لە زیندانی هاتای بەهۆی بومەلەرزەوە زیندانیان ڕاپەڕێن و هێزەکانی دەوڵەتی تورکیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیندانیان تەقەیان لێکردن و ٣ زیندانییان کوشت.

دوێنێ شەو لە بەشێک لە زیندانی جۆری تی لە هاتای، زیندانیان ڕاپەڕین.

بەرپرسانی تورک ڕووداوەکەیان بە "هەوڵێکی هەڵاتن" وەسفکرد و ڕایانگەیاند، لە ڕووداوەکەدا ٣ زیندانی کوژراون و ١٢ی زیندانیی دیکەش برینداربوون.

ژ.ت