سیاسەتمەدار ئایسەڵ توگلۆک لە زینداندا تووشی تێکچوونی باری دەروونی بووە و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گواسترایەوە بۆ دەزگای پزیشکیی داد بۆ ئەوەى لە ژێر چاودێریی پزیشک دا بێت و باری تەندروستیی جێگیر بکرێت. بەڵام دیسانەوە لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکەوە گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی جۆری ئێفی کاندرا و رێگا نەدرا چارەسەریی تەواو وەربگرێت.
عەلائەدین توغڵوک برای ئایسەڵ توغڵوک ڕایگەیاند، ئایسەڵ توغڵوکی خوشکی ماوەی ٣ ڕۆژ لە پزیشکیی داد بووە و پاشان ڕەوانەی زیندان کراوەتەوە. راشیگەیاند، "لە بڕیارەکەی دادگادا ڕایگەیاندرابوو، کە ئەو پەڕی دەتوانێت بۆ ماوەی ٣ هەفتە لە پزیشکیی داد بمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری، بەڵام بە دڵنیاییەوە هیچ مەرجێکی بۆ ماوەی ٣ هەفتە دانەنابوو، سەرباری ئەوەش دەزگای پزیشکی داد تەنها بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ رایانگرت".
عەلائەدین توغڵوک ڕۆژی دووشەممە دەڕوات بۆ زیندان بۆ لای ئایسەڵ توغڵوکی خوشکی و وتی: "باشترە زانیاریی یاسایی لە پارێزەران وەربگیرێت. تاکە ئاواتمان باشترکردنی دۆخی تەندروستیی خوشکەکەمانە".
ژ.ت