جەنگاوەرانی هەبەدەهە کارگەیەکی فاشیستەکانیان سووتاند

جەنگاوەرانی هرانک دینکی هەبەدەهە لە ئەنقەرە کارگەیەکی مادەی سووتێنەری فاشیستەکانیان سووتاند.

لەمبارەیەوە هەبەدەهە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ١١ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە ئەنقەرە، جەنگاوەرانمان لە بەرامبەر ئامانجێکی ئابوری فاشیزم چالاکیان ئەنجامد. جەنگاوەرانمان لە ناوچەی کازانی ئەنقەرە لە ناوچەی پیشەسازی کەرەستەجیلەی کە مادەی سۆتێنەری دروست دەکرد، چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ئاگر بەر کارگەکە کەوت کە سێ نهۆمە و تەقیەوە. کارگەکە لە دۆخێکدایە کە ناتوانرێت بەکاربهێندرێتەوە."

ف.ق