جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سینان دێرسیم جەردەوانیان ئاگادار کردەوە

جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سینان دێرسیم لە قۆسەر وێستگەیەکی کارەبای جەردەوانەکانیان سوتاند و رایانگەیاند، بۆ چەندین کاتژمێر کارەبایان لە جەردەوانەکان بڕیوە و وتیان، "ئەوە هۆشدارییەکە بۆ جەردەوانەکان".

جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سینان دێرسیم رایانگەیاند، "لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١دا و لە درەنگانی شەودا وێستگەیەکی کارەبای دابینکەری کارەبای جەردەوانەکانی ناوچەی تۆلکی قۆسەریان سوتاندووە".

راشیانگەیاندووە، "ئێمە لەو رێگەوە هۆشداریمان بە جەردەوانەکان دا، کە بۆ چەندین کاتژمێر ئەوانمان لە تاریکیدا هێشتەوە. ئەگەر ئێوە لەسەر رێگای داگیرکەران بڕۆن، ئێوە بۆ هەتاهەتایە لە ناو تاریکیدا دەمێننەوە. لەوە زیاتر نەبنە ئامێر و کەرەستەى داگیرکەران، کە لە دژی کورد شەڕتان پێ بکەن".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەوانەى قبوڵی دەکەن، کە بەشداری لە هێرشی داگیرکەریی تورک بۆ سەر مەتینا، ئاڤاشین و زاپ دا دەکەن، ئەوانەى دەڕۆن بۆ شەڕ لە دژی هێزی گەریلا، لە چیا و دەشت و دۆڵەکاندا چاوساخی و پێشڕەویی بۆ داگیرکەران دەکەن، شانبەشانی سەربازان گولـلە لە دژی گەریلا دەتەقێنن، ئەوانە لە شارەکان و گەورە شارەکاندا دەبنە ئامانجمان و دەبێت باجی ئەو کارانەیان بدەن.

هەروەها راگەیاندراوە، ئەو چالاکییەیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەمەلایەنەی شۆڕشگێڕیی "ئێمە فاشیزم هەڵدەوەشێنین، ئازادیی بەدیدەهێنین" و لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆلەسەندنەوەى سینان دێرسیم ئەنجامدراوە.

ژ.ت