کۆڵبەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێز ئەشکەنجەی سەربازانی دەولەتی تورک گیانی لەدەستدا

سەربازانی سوپای تورک لە سەرسنوورە دەستکردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢ کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتییان دەستگیرکرد، بە هۆی ئەشکەنجەی سەربازانی تورک کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی حەسەن کەچەلانۆ باوکی ٣منداڵ گیانی لەدەستدا.

ئاشکرا بوو کە لە سەرسنورەکانی ڕۆژهەڵات وباکووری کوردستان کۆڵبەرێکی کورد کە خەریکی بازرگانی سەرسنوور بوو کوژراوە. بە پێی زانیارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەسەن کەچەلانۆ٣٥ساڵ تەمەن  و بەهرام سەمەدی لە ناوچەی شەجسیجێ-ی وان لەلایەن سەربازانی تورک دەستگیرکران و بەسەختی ئەشکەنجەکران.

بە هۆی ئەشکەنجەی سەربازانی دەوڵەتی تورک دەم و ددانی بەهرام سەمەدی خوێناوڵ بوو و جەستەی بەتەوای ڕەش و شین بووەتەوە، برینی قووڵ لە سەرجەستە درووستبوو. کۆڵبەری تر حەسەن کەچەلانۆ، باوکی ٣مندال بە هۆی ئەشکەنجەی دڕندانەی سەربازانی سوپای تورک گیانی لەدەستداوە. دەوڵەتی تورک بەهرام سەمەدی و تەرمی کۆڵبەری کوژراو کەچەلانۆ-یان لەسەرسنوور داناوە.

خزمەکانی کۆڵبەرەکان تاوانەکەی دەوڵەتی تورکیان پشتڕاستکردووەتەوە. یەکێک لە خزمی کۆڵبەرەکان وتی، " دوای ئەوەی کە بەهرام سەمەدی هاتەوە بۆ گوند لەگەل سەربازانی ئێرانی چوونە سەر شوێنی تەرمی کۆڵبەرە کۆژراوەکە. دەرکەوت کە کۆڵبەرەکە بە هۆی ئەشکەنجە کوژراوە و سەربازانی سەر سنووری ئێران بە سەربازای تورکیان ڕاگەیاند کە ئەم کەسە بە هۆی ئەشکەنجەوە کوژراوە و ئێمە ناتوانین بیبەین و لە ڕووی یاساییەوە لە دەروازەی سنووری دەربازی بکەین." خزمی کۆڵبەرەکان وتیان کە دەوڵەتی تورک جەناوەی کۆڵبەرەکەیان برد.

ک-ش