خانەوادەکان داواکاریان بۆ سەردانی ئیمڕالی پێشکەش کرد
بۆ بینی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی، خانەوادەکان داواکاریان پێشکەش کرد.
بۆ بینی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی، خانەوادەکان داواکاریان پێشکەش کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وەسیەکەی مەزلۆم دینچ، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یلدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەی بتوانن لە ئیمڕالی چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
پارێزەران لە رێگەی داواکاری کۆماری بورسە داواکاریان بۆ بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی نارد.
ف.ق