خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن

بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمڕالی، خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.

محەمە ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە رێگەی پارێزەرەوە، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاشیش لە رێگەی پارێزەرانیانەوە سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.

ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لە دۆرگەی ئیمڕالی لەژێر چاودێریەکی چڕ و گۆشەگیریەکی قۆڵدایە.

دواین پەیوەندی و قسەکردن نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا بوو، بەڵام پەیوەندیەکە بە تەنها چەند خولەکێک بەردەوام بوو.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان وەڵام نەدراونەتەوە.

ف.ق