کەجەدەکە – ئە: ١٢ی شوبات بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەر ببین
کەجەدەکە – ئە ئاماژەی بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا و وتی، " ئێمە ١٢ی شوبات بەشداری چالاکیەکان ببین کە لە ستراسبۆرگ و وڵاتانی دیکە ئەنجام دەدرێن، پێکەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەر ببین."
کەجەدەکە – ئە ئاماژەی بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا و وتی، " ئێمە ١٢ی شوبات بەشداری چالاکیەکان ببین کە لە ستراسبۆرگ و وڵاتانی دیکە ئەنجام دەدرێن، پێکەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەر ببین."
کەجەدەکە – ئە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
کەجەدەکە – ئە لە راگەیەنراوەکەدا باسی پیلانگێڕی، گۆشەگیری سەختی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و ئەم بانگەوازەی کرد:
"دەزگا، ڕۆشنبیران، ئینتەرناسیۆنالیستەکان و گەنجان کە پشتگیری لە دیموکراسی، دادپەروەری، یەکسانی و ئازادی دەکەن، بەردەوامی بە ڕێپێوانەکەیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بدەن کە لە ٦ی شوبات بە دروشمی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' دەستیپێکرد و بە ڕێپێوان و میتینگی ١٢ی شوبات لە ستراسبۆرگ بەردەوام دەبت.
لە ١٢ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ بە بەشداری باشوری ئەڵمانیا، سویسرا، ستراسبۆرگ و بەلجیکا ڕێپێوان و میتینگی ناوەندی ئەنجام دەدرێت. هەروەها لە وڵات و هەرێمەکانی دیکەی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان و میتینگ ئەنجام دەدرێن.
ئێمە وەک کەجەدەکە – ئە، بانگ لە گەلی کوردستان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، ژینگەپارێز، پارێزەرانی مافەکانی ژنان و هەموو لایەنگرانی ئازادی و یەکسانی دەککەین کە بە چالاکی جیاواز و خوڵقێنەر بەشداری لە چالاکی ستراسبۆرگ و هەموو وڵاتان ببن کە ١٢ی شوبات ئەنجام دەدرێن.
ف.ق