کەجەدەکە-ئە بۆ بەشداری لە چالاکیەکەی ستراسبورگ بانگەوازی کرد: ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ!
کەجەدەکە-ئە بەمەبەستی بەشداری لە چالاکی دانیشتن لە نێوان ٢٣-٢٥ی کانونی دووەم لە ستراسبورگ کە بە دروشمی ' ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' ساز دەکرێت، بانگەوازی راگەیاند.
کەجەدەکە-ئە بەمەبەستی بەشداری لە چالاکی دانیشتن لە نێوان ٢٣-٢٥ی کانونی دووەم لە ستراسبورگ کە بە دروشمی ' ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' ساز دەکرێت، بانگەوازی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکانی کەجەدەکە-ئەدا هاتووە، "دەیانەوێت بە توندترکردنەوەی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن. ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک بە سیاسەتە پاکتاوکارییەکانی خۆی رێگە لە ماف و ئازادییە دیموکراتیکەکان لە تورکیا دەگرێت".
'تا دیدار ئەنجام دەدرێت بەردەوام دەبین لە چالاکییەکان'
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"سی پی تی کە بەرپرسە لە رێگریی کردن لە ئەشکەنجە، کاری خۆی ناکات و بە پێداگرییەوە دەیەوێت وەڵامی هەموو بانگەوازەکان نەداتەوە.
رێکخراوی سی پی تی کە ئەرکی ئەوەیە هەموو پەرەسەندنەکان لە ئیمراڵی چاودێری بکات، ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات. لە ئەنجامی بەرخودانی گەلی کورد و دۆستانی سەرەڕای بڕیاری سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا کە ئیمراڵی سیستمی ئەشکەنجەیە هەلومەرجی باش بکرێن، بەڵام تائێستا هیچ چاکسازی و راستکردنەوەیەک تیایدا ئەنجام نەدراوە. لەبەر ئەوەش ٢٢ مانگە کە هیچ زانیارییەک لە بارەی رێبەر ئاپۆوە بەردەست نییە. هەموو ئەمانە سەرچاوەکەیان بۆ بێدەنگی سی پی تی، ئەنجومەنی ئەوروپا و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانیان دەگەڕێتەوە. لەبەر ئەو رێکخراوانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.
هەرچەندە سی پی تی چووەتە ئیمراڵیش، نازانین کە دیداری لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامداوە یان نا، لەبارەی سەلامەت و تەندروستی ئەویش هیچ زانیارییەک بەردەست نییە. سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا بەرپرس لەو ناڕوونییە.
تا ئەو کاتەی کە پارێزەرەکان لەگەڵ رێبەر ئۆجالان دیدار دەکەن و ناوەرۆکەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت، چالاکییەکانمان بۆ خاوەنداری بێ پسانەوە بەردەوام دەبن.
بۆ ئەوەش لە نێوان ٢٣-٢٥ی کانونی دووەمدا کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا ساز دەکرێت، چالاکی دانیشتن ساز دەکەین. ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئەنجومەنی ئەوروپا رۆڵی خۆی جێبەجێ بکات و گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی پارێزەران لەگەڵ رێبەر ئۆجالان دیدار ئەنجام بدەن.
چالاکیەکەمان کە سێ رۆژ دەخایەنێت بە بەشداری هاوسەرۆک، سیاسەتمەداران، هونەرمەندان، دۆستانمان لە ئەوروپا، نوێنەرانی رێکخراو و پارتە کوردستانییەکان و نوێنەرانی یەکێتی هێز ساز دەکرێت و دوایین رۆژیش بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی پێدێت.
داوا لەگەلەکەمان دەکەین لە سەر بنەمای پاراستنی ئیرادەی خۆیان بەشداری لە چالاکی دانیشتن لە ٢٣-٢٥ی کانونی دووەمدا بکەن.
هەموو رۆژێک کاتژمێر ١٠-١٤:٠٠ چالاکی دانیشتن ساز دەکرێت.
ناونیشان: Avenue de l'Europe 67000 Strasbourg".
هـ . ب