کەجەدەکە – ئە: کەمپینی واژۆکۆکردنەوە بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کۆتایی هاتووە

کەجەدەکە – ئە رایگەیاند، بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەوروپا واژۆیەکی زۆر کۆکراونەتەوە و بانگەوازی بۆ بەشداریکردنی چالاکیەکەی برۆکسەل کرد.

لە راگەیەندراوەکەی کەجەدەکە – ئەدا هاتووە، " دەستپێشخەری دادپەروەری نێونەتەوەیی بۆ کورد، بۆ دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکانی یەکێتی ئەوروپا، دەستی بە کەمپەینێک کردبوو. ئەو خەباتە کۆتایی هات. ئێمە پیرۆزبایی لە کەمپەینەکە دەکەین کە لەگەڵ پێکهاتەکانمان واژۆمان کۆکردەوە.

ئەو واژۆیانەی کە کۆکراونەتەوە، لە ٣١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠دا لە گۆڕەپانی سچومانی بروکسەل لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رادەگەیەندرێن.

دواتر واژۆکان رادەستی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەکرێن. بانگەوازیمان بۆ گەلی وڵاتپارێز و دۆستەکانمان ئەوەیە کە بەشداری لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی و رادەستکردنی واژۆکان بکەن."

ف.ق