کەجەدەپە: لە مانگی رابردوودا لە تورکیا ٣١ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون

بەگوێرەی راپۆرتی مانگی کانونی دووەمی کەجەدەپە، لە تورکیا ٣١ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، ٢٥ ژنیش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.

پلاتفۆرمی تاوانی دژی ژنان رادەگرین (کەجەدەپە) راپۆرتی مانگی کانونی دووەمی لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە، لە مانگی کانونی دووەمدا لە تورکیا ٣١ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. ٢٥ ژنیش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.

٣٥٪ی ژنان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون . لەو ٣١ ژنەی کە کوژراون، ١٢ ژنیان بەهۆی ئەوەی داوی جیابوونەوەیان کردووە کوژراون.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لەو ژمارەیە ٢٠ ژن لە ماڵەوە، ٦ ژن لە کۆڵانەکان، یەک لە چۆڵەوانی، یەکێک ل قۆتابخانەی منداڵەکەی و دوو ژنیش لە دەوروبەری ماڵەکەیان کوژراون.

ف.ق