ڕێکخراوی بنەماڵەئ شەهیدانی شەنگال، شەهیدانی ٢٥ی نیسانی بەبیرهێنایەوە
ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال شەهیدانی ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ی بەبیرهێنایەوە کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە شەنگال، مەخمور و قەرەچۆخ شەهیدبوون.
ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال شەهیدانی ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ی بەبیرهێنایەوە کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە شەنگال، مەخمور و قەرەچۆخ شەهیدبوون.
لە چوارەمین ساڵیادی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر چیای قەرەچۆخ لە دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان، کامپی پەنابەرانی مەخمور و شەنگال، ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا، شەهیدانی ئەو هێرشانەی بەبیرهێنایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ڕۆژی ٢٥ی نیسانی ٢١٠٧ـدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردەسەر شەنگال، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە و هەموو هێزەکانمان لە بەرامبەر چەتەکانی داعش، شەڕێکی قورسیان دەکرد، دەوڵەتی عێراق و ڕای گشتی جیهان لە بەرامبەر هێرش بۆسەر مەخمور و شەنگال بێدەنگ بوون، بەهۆی ئەم بێدەنگییەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تا ئێستاش بەردەوامە، وەک ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی ٢٥ی نیسان لە شەنگال، مەخمور و قەرەچۆخ و هەموو گەلەکەمان دەکەین.
هەروەها هاتووە: ڕۆڵەی ئێزدی، شەهید گەنجۆ کە لە بەهاری تەمەنی خۆیدا بەدوای تۆڵەی دایکی لەدەستی چەتەکانی داعش-دا بوو، بووە ئامانجی ئەو هێرشە دڕندانەیە، ئەمە سەلماندی کە دەوڵەتی تورک دەیویست پرۆژەی داعش کە بە نیوەچڵی مابووە تەواو بکات.
لە بەردەوامی هاتووە: ئەمڕۆش هێرش دەکرێتە سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، کە لە هێرشەکەی ٢٥ی جیا نییە، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین خاوەنداری لە سەروەریی خاکی خۆی بکات لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا.
لە کۆتاییش هاتووە: بە هەڕەشە و هێرش کەس ناتوانێت ئێمە لە دۆزی خۆمان کە لە شەهیدانمان وەرگرتووە دوور بخاتەوە، پرۆژەی خۆبەڕێوبەری شەنگال کە شەهیدان لە پێش ئێمەیان داناوە، بە بەرخۆدان و ڕەنجی گەلەکەمان بێگومان سەردەکەوێت.
ک-ش