ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڕەنگە ژمارەی گیان لەدەستدانی بومەلەرزەکە بۆ ٨ هێندە زیاد بکات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە باکوری کوردستان گیانیان لە دەستداوە بۆ ٨ هێندەی تر زیاد بکات.

کاترین سمۆڵوود بەرپرسی باڵا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا وتی: "بەداخەوە لە هەموو بوومەلەرزەیەک دا هەمان شت دەبینین و دووبارە دەبێتەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەست دەدەن و بریندار دەبن لە هەفتەی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن".

سمۆڵوود وتیشی، بەهۆی خراپیی دۆخی کەش و هەواوە مەترسییەکانی سەر ناوچەکە زیاتر دەبن.

ژ.ت