کەماڵ ڕئوف: تورکیا کار لە سەرهاڕینی کەرامەتی کورد دەکات

ڕۆژنامەنوسی دیاری کورد کەماڵ ڕئوف دەڵیت: تورکیا کار لەسەر هاڕینی کەرامەت و کەسایەتی کورد دەکات دەبێت کوردان بە ستراتیژی پاراستنی ئەمنی قەومی چاو لە هێرشەکانی ئەم دوایەی دەوڵەتی تورک بکەن.

کەماڵ ڕئوف ڕۆژنامەنوسی دیاری باشوری کوردستان دەربارەی هێرش و داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و دەربارەی ئامانجی ئەو هێرشانەی نرخاندی گرنگی کرد.

تورکیا حەماقەتی گەورە دەکات

ئەو ڕۆژنامە وتی:" بەهۆی بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان لە کۆنگریسی ئەمریکا تورکیا لە ناو ململانەیکی گەورەی جیهانیدایە لە ڕووی سیاسیەوە، لە بەر ئەوەی  لە هەمان پرۆژەی ئەمریکا باس لەوەش کراوە کە ئیستا تورکیا کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکات، تورکیا لەوە نیگەرانە، بەڵام لە باتی بیرلەوە بکاتەوە چارەسەری ئەو دۆخە بکات بە پێچەوانەو بە حەماقەتێکی گەورەوە جارێکی تر پەلاماری گەلی کورد دەدات  لە باشوری کوردستان.

هاوکات ناوبراو وتیشی:"ئامانج لەو هێرشە بۆ سەر باشوری کوردستان نە پەکەکە و نە هێچ شتێکی دیکەیە بەڵکو تورکیا لە خەیاڵیکی وا دەژیت کە دەتوانی بە هۆی پەلاماردان و هێزەوە دەتوانی خۆی بسەلمێنیت و لە جیهاندا حیسابی بۆدەکرێت، تورکیا تەنها لە پەلاماردانی گەلی کورد دەستی سور نەبوە، بەڵکو لە دوو ساڵی ڕابردوو تورکیا هێزی بۆ زیاتر لە پێنج وڵات جوڵاندووە کە لە هەندێکیان بە دوور نزیک نە پەکەکە و نە هیچ هێزێکی کوردی لێ نیە."

"تورکیا دەبێت ولامێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی وەربگرێت"

ئەوە ڕۆژنامە نوسە  داگیرکاریەکانی تورکیا وەک مەترسیک دەبینێت دەڵێت:" ئەگەر بێت و پێشی نەکرێت ئەگەری ڕوداونی کارەساتی گەورە لە ناوچەکە دروست دەکات،  تەنها بە جێنۆساید ناساندنی ئەرمەنەکان تورکیا ڕاناگرێت بەڵکو حەقی وایە وڵامێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی وەربگرێت بۆ ئەوە پیش بەو ئەو دەوڵەتە بکرێت، بە دڵنیایەوە کورد لە دژی ئەو دەوڵەتە وەستاوە هەم لە باکور هەم لە باشور و ڕۆژئاوا توشی شکستی گەورەیان کردوە."

"دەبێت ئەردۆغان ڕابگیرێت"

هاوکات لەگەڵ ئەوەی تورکیا بەوە تۆمەت بار دەکرێت کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی کردوە تورکیا لە ناوخۆشدا لە دۆخێکی ئابوری زۆر خراپدایە، دۆخی ئازادی و ڕۆژنامەگەری لە تورکیا زۆر خراپە، بۆیە حەقی وایە ئەوانەی لە ناو تورکیادان بەڵام لەگەڵ سیاسەتی تورکیا نین بە تایبەتی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن  دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەن سیاسەتی ئەردۆغان ڕاگرن.

پێشی وایە  دەبێت کورد وەک پرۆژەیکی ستراتیژی سەیری ئەو خەباتە بکات کە کورد کە لە دژی ئەرۆغان دەستی پێکراوە، وە ئەو سیاستە وەک سیاسەتێکی نەتەوەی چاوی لێبکرێت، وتیشی:" ئەگەر وا سیر نەکرێت مەترسیەکانی تورکیا زۆر گەورەترن لەوەی کە تەنها دژی ‌هێزێکی کوردیبێت بەڵکو دژی هەموو گەلی کوردە، دەبێت وەها سەیر نەکرێت کە تورکیا دەیهەوێت تەنها چەن کیلۆمەترێک بێتە پێشەوە بەڵکوو ئامانجی تورکیا ئەوەیە تەواوی خاکی باشوری کوردستان داگیربکات، بۆیە دەبێت  ئێمە وەک گەلی کورد ئەوە بابەتە وەک گرنگترین ڕۆژڤی خۆمان بدینین وەک بابەتی ئەمنی قەومی چاوی لێبکەین."

"تورکیا کار لەسەر هاڕینی کە سایەتی کورد دەکات"

بە داخەوە حیزبێک وا لێکی دەداتە کە کە پەکەکە مەترسی بۆ باشوری کوردستان دەروستکردەوە بێگومان ئەو قسەیە ڕاست نیە ئەوەی مەترسیە بۆسەر باشوری کوردستان تورکیایە، چونکە تورکیا کار لەسەر هارینی کە سایەتی و کەرامەتی گەلی کورد دەکات.

ک-ش