کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی ئایدەنیز کۆدەبێتەوە

کۆمسیۆنی داد و دەستوری بنەڕەتی پەرلەمانی تورکیا، بۆ هەڵگرتنی مافی پارێزبەندی سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کۆدەبێتەوە.

کۆمسیۆنی داد و دەستوری بنەڕەتی پەرلەمانی تورکیا رۆژی پێنجشەمە ١١ کاتژمێڕ کۆدەبێتەوە.

لەدژی سالیحە ئایدەنیز بە بیانوی ئەوەی لە چالاکی کادکۆی ئەستەنبوڵدا 'هێرش کردووەتە سەر پۆلیس' دۆسیەیەک جووڵێنرابوو. لە چالاکیەکەدا پۆلیس توندوتیژی لەدژی چالاکوانان ئەنجامدابوو.

راگەیەنرا کە بۆ کۆبونەوەی کۆمسیۆن ٥ دۆسیە لەبارەی ئایدەنیز ئامادەکراون.

چەند رۆژ لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئاکەپەیی، دەوڵەت باخچەکی سەرۆکی گشتی مەهەپە، مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پەرلەمان و سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورک، سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپەیان کردبووە ئامانج.

ف.ق