کۆمەڵەی پارێزەرانی تورکیا سکاڵای لە دژی مانگی سووری تورکی تۆمار کرد
کۆمەڵەی پارێزەرانی تورکیا (تەتەبە) لەسەر "خراپ بەکارهێنانی باوەڕ" سکاڵای لە دژی بەرپرسانی مانگی سووری تورکی تۆمارکرد.
کۆمەڵەی پارێزەرانی تورکیا (تەتەبە) لەسەر "خراپ بەکارهێنانی باوەڕ" سکاڵای لە دژی بەرپرسانی مانگی سووری تورکی تۆمارکرد.
کۆمەڵەی پارێزەرانی تورکیا (تەتەبە) لەسەر "خراپ بەکارهێنانی باوەڕ" لە داواکاری گشتیی ئەنقەرە سکاڵای لە دژی بەرپرسانی مانگی سووری تورکی تۆمارکرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی تەتەبە لەبارەی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر بەرپرسانی مانگی سووری تورکی دا هاتووە: "ئەرکی سەرەکیی مانگی سوور ئەوەیە بۆ بەرژەوەندیی گشتی کار بکات، کاتێک کارەساتی سروشتی ڕووبدات، هەوڵ بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستی مرۆڤ، هەوڵ لە دژی برسێتی، هەژاری و بێبەشبوون بدات و ئەو چادرانە، کە لە ئەمانەتی ئەودان، دەبێت بەپێی ئەرکە دیاریکراوەکانیان بگەیەننە شوێنی کارەساتەکە".
'دژی یاساکان و مافەکانی مرۆڤە'
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەبریی ئەوەی بە ئەرکی خۆی هەستێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەناگەی هاوڵاتیان، ئەو چادرانەی لە ئەمانەتی ئەودان دەبێت دەستبەجێ رەوانەی ناوچەکە بکات، لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیایە، کە دروستیکردووە، فرۆشتنی چادر، لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەدا، کە پەیوەندیان پێیەوە هەیە، تاوانێکە دەبێت بەرپرسانی مانگی سووری لەسەر سزا بدرێن. ئەو کار و ڕەفتارەی کەسانی گوماناوی و تۆمەتبار، جگە لە بەرپرسیاریەتیان و سزادانیان، کارەکەیان دژی یاساکان و مافەکانی مرۆڤ و بنەما سەرەکییەکانی خاچی سووری نێونەتەوەیی و یاسا نێونەتەوەییەکانی مافەکانی مرۆڤیشە".
دوای ئەوەی ئاشکرابوو، کە مانگی سووری تورک لە دوای بوومەلەرزەکە چادر و پێداویستیی بە "ئەحباب" فرۆشتووە، لە نێو کۆمەڵگەدا کاردانەوەی زۆر بەرامبەر بە مانگی سووری تورکی دروستبووە.
ژ.ت