کۆن – مەد: بە دروشمی 'ژن،ژیان،ئازادی' بڕژێینە نێو گۆڕەپانەکان
کۆن – مەد بانگەوازی لە کوردستانیانی ئەڵمانیا کرد کە بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەشداری لە چالاکیەکەی سبەینێ لە کۆڵن ببن.
کۆن – مەد بانگەوازی لە کوردستانیانی ئەڵمانیا کرد کە بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەشداری لە چالاکیەکەی سبەینێ لە کۆڵن ببن.
هاوسەرۆکانی کۆن – مەد راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، لە هەموو دەڤەرێکی جیهان، دەسەڵاتی ناوەندی بۆ شکاندنی بەرخۆدانی ژن و خوڵقاندنی ژنێکی ئازاد هەوڵ دەدەن کە لە ئێستادا لەدژی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی ئێران ژنان بە دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی' راپەڕیون.
کۆن – مەد باسی ئەوەشی کرد کە فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بۆ گەلان بووەتە هیوا و ئۆمێد و بانگەوازی لە کوردستانیان لە ئەوروپا کرد کە ٢٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە نیمارکی کۆڵن بەشداری لە چالاکیەدا بکەن.
ف.ق