کۆن – مەد: سیاسەتی رژێمی ئاکەپە و مەهەپە وادەکات تورکیا لەنێو دۆخێکی بێچارەدا بێت

کۆن مەد لەبارەی بومەلەرزەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئەمرۆ هەواڵێکی ناخۆشمان بیت. بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ روویدا کە ناوەندەکەی کوردستان بوو.

کۆن مەد لەبارەی بومەلەرزەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئەمرۆ هەواڵێکی ناخۆشمان بیت. بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ روویدا کە ناوەندەکەی کوردستان بوو. لە بومەلەرزەکەدا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیمان گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون. لە قۆڵای دڵمانەوە هەست بە ئازاری گەلەکەمان دەکەین. سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین."

لە بەشێکی دیکە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "

جۆگرافیای کوردستان لەسەر هێڵی کوردستانە، بەداخەوە هەم لەبەرامبەر کارەساتی سروشتی هەم بەرامبەر شەڕ تێدەکۆشیت. لە بومەلەرزەکەی واندا کە لە ساڵی ٢٠١١ روویدا بە سەدان هەزار هاوڵاتیمان بوون بە قوربانی، رێگری لەو خزمەتە کرابوو کە پێویست بوو پێشکەش بە گەلەکەمان بکرێت. سیاسەتی ئاکەپە هەوڵ دەدات، وڵات بەرەو دۆخ و رووداوی بێچارە ببات. بە ئەنقەست و بە مێشکێکی فاشیست هاوکاری کوردستان ناکرێت.

ئێمە وەک کۆن – مەد بەرپرسیاری گەورەمان هەیە. ئەمڕۆ پێویستە هەموو دەرفەتەکانمان بەکار بهێنین و سەفەربەر ببین. ئێمە وەک کۆن – مەد مێزی قەیرانمان پێکهێناوە. لە هەمان کاتدا بە بەهێزی پشتگیری لە کەمپەینی پشتگیری مانگی سووری کوردستان دەکەین."