کۆنفرانسی کۆماری دیموکراتی لە دووەم رۆژدا بەردەوامە

لە کۆنفڕانسی کۆماری دیموکراتیدا ئاماژە بە تێزەکانی نەتەوەی دیموکراتیکی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.

کۆنفڕانسی کۆماری دیموکراتی کە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)وە لە ناوەندی کەلتوری جەم کاراجای ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا، لە رۆژی دووەمدا بەردەاامە. کۆنفڕانسەکە بە دانیشتنی ' بەرەو سەدەی دووەمەوە: دیموکراسی و کۆمار' دەستی پێکرد.

لە کۆنفڕانسەکەدا کە ئەدامیسیەن فاروق ئاڵپکایا بەڕێوە برد، سەرەتا نیلگون تۆکەر قسەی کرد. تۆکەر بە ناوی ' لە سەدەی دووەمیندا هزری کۆمار'ی پێشکەش کرد.

سیاسەتوان و نووسەر فوسون ئوستەلیش بە ناوی ' لە سەدەی دووەمدا هاوڵاتیبوونی یەکسان دەبێت؟ی پێشکەش کرد.

جەنگیز چیچەک هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) لە پێشکەوشکاریەکەیدا کە بە ناوی ' کۆمار و نەتەوەی دیموکراتی' ئامادەی کردبووە رایگەیاند کە نەتەوەی دیموکراتی بۆ کورد چارەسەریە.

ئەکادیمیسیەن ئەلچین ئاکتۆپراک کە بە شێوەیەکی ئۆنلاین بەشداری کرد بە ناونیشانی ' دیموکراسی خۆجێیی و نەتەوە دەوڵەت' وتەیەکی پێشکەش کرد.

ف.ق