کۆنفراسی کۆماری دیموکراتیک کۆتایی پێهات

کۆنفرانسی کۆماری دیموکراتیکی هەدەپە، کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، بە وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێهات.

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) کۆنفرانسی کۆماری دیموکراتیکی لە ناوەندی چاندی جەم کاراجا لە ناوچەی بەکرکۆیی ئیستانبول بەڕێوەبرد. لە ڕۆژی دووەمدا دانیشتنەکانی کۆنفرانسەکە لەسەر بابەتی "داهاتوویەکی چۆن، کۆمارێکی چۆن" بەڕێوەچوو و پانێڵەکە  لەلایەن شەبنەم ئۆغوزەوە بەڕێوەچوو. ئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە، لڤان ئۆرمان، یەکەم وتاری دانیشتنەکەی لەسەر بابەتی "گەنجان چیان دەوێت" پێشکەشکرد.

ئۆرمان بە فراوانی قسەی کرد و بەم وتەیەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "هیچ سنوورێک لەبەردەم هیوا و خەوندا نییە. بۆ بەدیهێنان و جێبەجێکردنیان مرۆڤ بۆ خۆی ڕێگر و لەمپەرە. تەنیا با هەندێک کەرامەتی کۆمەڵایەتی و هەندێک خۆشەویستی هەبێت"، کۆتایی بە بابەتەکەی هێنا.

ئەکادیمیسیەن ئەجهان باڵتا لەسەر بابەتی "هەلی کۆمەڵگەی ژینگەیی" قسەی کرد. هەروەها نوسەری ئەرمەنی پاکرات ئەستوکایان لەسەر بابەتی "کەمینەکان چییان دەوێت" قسەی کرد. ئەکادیمیسیەن هالوک لەوەندیش لەسەر بابەتی "هەلی ئابووری بۆ بەشداری دیموکراتیک" قسەی کرد.

کۆنفرانسەکە دوای ئەم دانیشتنە کۆتایی هات. ئەنجامنامە و بەرهەمی کۆنفرانسه که له ڕۆژانی داهاتوودا بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

ژ.ت