کەنەکە بە بۆنەى رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیاندراویەکە
لە یادی حەفتا و دوو ساڵەی بڵاوبونەوەی بڕیارنامەی مافەکانی مرۆڤ
پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م و له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا خواستی پێویستی به ڕێکه‌وتنێکی گشتی سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ هاته ئاراوه، ئه‌مه وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی که له‌ماوه‌ی دووجه‌نگه جیهانیه‌که‌دا ڕوویاندا. هه‌ربۆیه له 10ی دیسێمبه‌ری 1948 ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤی ڕاگه‌یاند و ئه‌مڕۆ یادی حەفتاودوو ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و جاڕنامه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌رزراده‌گیرێت. تایبه‌تمه‌ندی و گرنگی ئه‌و جاڕنامه‌یه به چه‌ند خاڵێک له جاڕنامه‌که‌دا ڕوونکراوه‌ته‌وه.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
شایانی باسه، رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ له ١٠ی كانونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك یادی ده‌كرێته‌وه. له ١٩٤٨ دا ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی په‌سه‌ند كرد‌و له ١٩٥٠شدا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بڕیاری ژماره ٤٣٢ ده‌ركرد كه داوای یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی له هه‌موو وڵاتان و رێكخراوه په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌كات.
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ که یادی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه گرنگ و پڕ بایه‌خه ده‌که‌ینه‌وه، کوردستان به گشتی له دۆخێکی خراپی مافه‌کانی مرۆڤدایه و ته‌نها ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی که ساڵانه رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌م بواره له راپۆرته‌کانیاندا ئاماژه به هه‌ندێکیان ده‌که‌ن، گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستیه‌یه، که ره‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ره‌و پاشه‌وه چووه له‌م ناوچه‌یه‌دا. له باکور تا دێت ژماره‌ی زیندانیانی سیاسی و چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسان هه‌ڵده‌کشێت، له رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دان و حوکمدان به ساڵانی زۆر بۆ زیندانیان و شه‌هیدکردنی کۆڵبه‌رانی بێچاره و بێتاوانی سه‌رسنور، له باشور به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان، ترس و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وامی هێرشی فرۆکه و سوپای تورکیا و شه‌ری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، داخستنی ده‌زگای میدیایی، رفاندن و زیندانیکردنی ده‌یان له چالاکوانان و رێکخه‌رانی خۆپیشانده‌ران و تا ده‌گاته ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران و شه‌هید و بریندارکردنی ده‌یان گه‌نجی ناڕازی و بێ‌ماف. له رۆژئاواش بۆمبابارانی فرۆکه‌ی بێفرۆکه‌وان و بۆردومان و هێرشی ناوبه‌ناوی فرۆکه‌ی جه‌نگی تورکی و پێشێلکاریی دیار و زه‌قی میلیشیاکانی سه‌ر به تورکیا و تا ده‌گاته بڕینه‌وه و وشککردنی هه‌زاران دارزه‌یتونی ناوچه‌ی عه‌فرین، که تاکه سه‌رچاوه‌ی نان و ژیانی خه‌ڵکانێکی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌که‌یه. ئه‌مانه باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بارودۆخی باسمانکرد.
به هیواین له ساڵی داهاتوودا له دۆخێک‌دا یادی ئه‌م جاڕنامه جیهانییه بکه‌ینه‌وه، که ره‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له جیهان به گشتی و له کوردستان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به تایبه‌تی به‌ره‌و باشتر چوو بێت، پێشێلکارییه‌کان که‌متر بووبێتنه‌وه و مافی زیندانییانی سیاسی پارێزراو بێت و سزای له سێداره‌دان هه‌ڵوه‌شابێته‌وه و کۆڵبه‌ری ماندوو و ره‌نجده‌ر له سه‌ر سنوره‌کان بۆ پاروه‌نانێکی مناڵه‌کانی شه‌هید نه‌کرێن. له باشوریشدا ره‌وشی مووچه‌دان و ئازادییه‌کان به‌ره‌و باشتر چووبێت.
ژ.ت